هۆشدارى له داته‌پینى ئابوورى ئه‌مریكا و هه‌ڵكشانى رێژه‌ى بێكارى بۆ 20٪ ده‌درێت

تێكشكانى ئابوورى ئه‌مریكا به‌هۆى كۆرۆناوه | فۆتۆ: The Washington Center for Equitable Growth
راوێژكارێكى پێشكه‌وتووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌دات له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى له وڵاته‌كه‌یدا و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه مانگى داهاتوو رێژه‌ى بێكارى بگاته 20٪”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئه‌مریكا ئومێدى خۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى پێكوته‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا له مانگى حوزه‌یران دا هه‌ڵچنیووه.
رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مریكا ته‌نیا له مانگى نیساندا گه‌یشه 14.7٪، له ماوه‌ى نۆ هه‌فته‌دا 39 ملیۆن ئه‌مریكى ئیشه‌كه‌یان له ده‌ستداوه و چه‌ندین كارگه و كۆگا و شوێنى بازرگانى داخراون.
كیڤن هاسێت، راوێژكارى ئابوورى پێشكه‌وتووى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (CNN)ى ئه‌مریكى باس له ئاماره‌كان و رێژه‌ى بێكارى له وڵاته‌كه‌یدا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌رى زۆره رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مریكا به‌رزتر ببێته‌وه، به‌تایبه‌تى له مانگى حوزه‌یراندا”.
ئه‌و راوێژكاره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له مانگى حوزه‌یراندا رێژه‌ى بێكارى بگاته 20٪، ئه‌مه ئاستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو و خراپه و شپرزه‌بوونى ئابوورییه‌كه‌مان نیشان ده‌دات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى ئایا چاوه‌ڕێده‌كه‌ن رێژه‌ى هه‌ژارى دووهێنده به‌رزببێته‌وه؟ هاسێت ئاشكرایده‌كات: “به‌ڵى، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ى كه هه‌یه به‌رده‌وام بێت تا مانگى تشرینى دووه‌م پێشبینى ده‌كه‌ین رێژه‌ى هه‌ژارى بگاته دوو هێنده، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه نیشانه‌كانى بووژانه‌وه‌ى ئابووریش به‌دیده‌كرێن”.
ئه‌و راوێژكاره باس له تاكه هیوا ده‌كات بۆ ده‌رهێنانى ئابوورى ئه‌مریكا له‌و چاڵه‌ى كه تێیكه‌وتووه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌و دۆخه‌ى كه ئێستا هه‌یه چاوه‌ڕێده‌كه‌ین تا مانگى ئاب و تشرینى یه‌كه‌م كرێكار و مووچه‌خۆران نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه هیوامان به‌وه‌هه‌یه كه پێكوته‌یه‌ك له مانگى ته‌مووزدا به‌رهه‌مبێت تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى كۆرۆنا”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “مانگى حوزه‌یران خاڵى وه‌رچه‌رخان ده‌بێت له ئابوورى ئه‌مریكادا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى”.
له كۆتاى قسه‌كاندا راوێژكاره پێشكهوتووهكهى سه‌رۆكى ئه‌مریكا باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌مه گه‌وره‌ترین شۆكى ئابوورییه كه رووبه‌ڕوومان بووبێته‌وه، به‌ڵام نابێت له‌بیریشى بكه‌ین كه باشترین سیاسه‌تمان هه‌یه له ئێستادا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



