
کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: 197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون، 153 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 140 حاڵه‌ت له به‌غدا، پێنج حاڵه‌ت له به‌سره، هه‌شت حاڵه‌ت له سلێمانى، هه‌شت حاڵه‌ت له هه‌ولێر، شه‌ش حاڵه‌ت له دهۆك، یه‌ك حاڵه‌ت له دیاله، 18 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، سێ حاڵه‌ت له دیوانیه، یه‌ك حاڵه‌ت له میسان، یه‌ك حاڵه‌ت له بابل، چوار حاڵه‌ت له زیقار و دوو حاڵه‌ت له سه‌ڵاحه‌دین”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “153 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 37 كه‌س له به‌غدا، 77 كه‌س له به‌سره، 17 كه‌س له میسان، چوار كه‌س له واست، 17 كه‌س له سلێمانى، یه‌ك كه‌س له هه‌ولێر”.
حاڵه‌ته‌كانى مردن به كۆرۆنا له عێراق هاوشێوه‌ى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون له هه‌ڵكشاندان به‌پێى ئاماره‌كان، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژێكدا هه‌شت كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: حه‌وت كه‌س له به‌غدا و یه‌ك كه‌س له واست”.
به گوێره‌ى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 4 هه‌زار و 469 كه‌س تووشبوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 738 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا هه‌زار و 571 كه‌یسى چالاك بوونى هه‌یه و 160 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



