بە بیانووی ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانی هەرێم پاشةكەوت دەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا بەرەو كۆتایی ساڵ دەڕۆین بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ڕابردووی تەواوی فەرمانبەران دابەشنەكراوە و لەكاتێكدا دەبوو ئەو مووچەیەی ئێستا دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 12 بێت، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بە بیانووی گەیشتن بەڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و ڕاستكردنەوەی ئەژمێرەی کۆتایی، مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران پاشەكەوت دەكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بە وتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، حكومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەشبكات، بەڵام بەمەبەست ئەو كارەی نەكرد و لە ئێستادا دۆخێك هاتووەتە ئاراوە كە مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵی فە مانبەرانی هەرێم چارەنووسی نادیار دەبێت و بەناوی پاشەكەوتەوە خەرجناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووی حكومەتی هەرێم بۆ خەرجنەكردنی مووچەی مانگی 12 بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گوایە حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لە دانوستاندایە و نزیكە لەڕێككەوتن، بۆیە ناكرێت دابەشكردنی مووچە لەگەڵ عێراق جیاوازی هەبێت و دەبێت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە بێت بۆیە لەسەرەتای ساڵی نوێوە مووچەی مانگی كانوونی دووەم خەرجدەكرێت لەجیاتی مووچەی كانوونی یەكەم.
ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەشدەكەنەوە كە حكومەتی هەرێم بەهەر كارێك هەستابێت بەبێ گەڕانەوە بۆ هاووڵاتییان ئەنجامی داوە، چونكە لەوە دڵنیایە كە هاووڵاتییان بێدەنگی هەڵدەبژێرن و هیچ كاردانەوەكیان نابێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، بۆیە ئەگەرێكی كراوەیە كە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران نەك پاشكەوت نەكرێت بەڵكو بەتەواوی بفەوتێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



