خواست لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی شۆڤاش بە رێژەی 50٪ کەمیکردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەی سیستەمێكی غاز لەماڵێكی شاری سلێمانی و دواتر تۆماركردنی چەند ڕووداوێكی دیكەی لەو شێوەیە لە هەولێر و دهۆك، بەوتەی خاوەنكارەكانی بواری سیستەمی شۆڤاش لە دوای ئەو ڕووداوانەوە خواست لەسەر دانانی ئەو سیستەمە بە ڕێژەی زیاد لە %50 كەمیكردووە و لە ئێستادا هاووڵاتیان زیاتر ڕوو لەبەكار هێنانی نەوت و كارەبا دەكەن بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان.
ڕۆستەم ئەحمەد، یەكێك لەخاوەن كارەكانی بواری سیستەمی غازی شل ناسراو بە شۆڤاش بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە سێ ساڵ دەبێت لەو بوارەدا كاردەكەن جگە لە دانانی سیستەمی غازی شل بۆ ماڵان لەهەمان كاتیشدا سیستەمی بەكارهێنانی بەنزینی ئۆتۆمبێلمان بۆ جۆری غاز گۆڕیوە و هیچ گرفتێكی ئەوتۆمان بۆ نەهاتووەتە پێشەوە و تا پێش ڕوودانی تەقینەوەكەی سلێمانی بەردەوام خواست لەسەر ئەو جۆرە سیستەمی زۆر باش بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ڕووداوەكەی سلێمانی مانگانە بەلایەنی كەم 10 تا 15 ماڵ ناویان تۆماردەكرد بۆ ئەوەی سیستەمی غازی شل شۆڤاش یان بۆ دابنێین بەڵام، لەدوای ڕووداوەكەی سلێمانی هیچ ماڵێك نەهاتووە ناو تۆمار بكات بۆ ئەوەی ئەو سیستەمەی بۆ دابنێین و تەنانەت ئەو ماڵانەشی كە ناویان تۆماركرد بوو نەهاتن بەدەم داواكارییەكەیانەوە و پەشیمان بوونەوە لەدانانی سیستەمەكە ئەوەش بەهۆی ئەو ڕووداوانەی بەهۆی غازی شلەوە لەم ماوەیەدا تۆماركراون.
ئەو خاوەن كارەی بواری سیستەمی غازی شل ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی سست بوونی كارەكانمان و كەمبوونەوەی خواست لەسەر جێگیركردنی سیستەمی شۆڤاش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە كە كاركردن بە سیستەمی غازی شل ڕابگیرێت و ئەو كۆمپانیایانەشی بەو كارە هەڵدەستن دەبێت پێداچوونەوە بە مۆڵەتەكانیان بكرێتەوە هەندێك كۆمپانیاش هەر بەتواوی كارەكانیان ڕاگرتووە، بۆیە بەگشتی دەتاوانین بڵێن كە لە ئێستادا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان بەكار هێنانی سیستەمی غازی شل زیاد لە %50 كەمیكردووە و هاووڵاتیان زیاتر ڕوو لە بەكارهێنانی نەوت و كارەبا دەكەن بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



