دەیان بەرکەوتووی چەکی کیمیایی مەترسی لەدەستدانی توانای بینینیان لەسەرە

عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی SNN لە چەند هەواڵ و راپۆرتێکدا باسی لە ئاوڕنەدانەوەی حکومەت لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە کرد، پەرلەمانتارێک لەسەر ئەو بابەتە هاتە دەنگ و رایگەیاند، 64 برینداری چەکی کیمیایی نزیکن لە لەدەستدانی بینایی.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە حەوت مانگە ئامێری موگناتیپسی سەنتەری تیشك ناسراوبە MRI لەكاركەوتووە و بەڵام وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی ئامادەنین ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و هەریەکەیان ئەوی دیکەیان تۆمەتبار دەکات بەوەی کەمتەرخەمە بەرامبەر ئەوپرسە، لەم نێوەندەشدا تەنها هاووڵاتیان زەرەرمەند بوون وسەنتەرە ئەهلییەكانیش سود مەندبوون.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگیاند: ماوەی چەند مانگێكە نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە و لەوێشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بە مەبەستی دابینكردنی بڕێك پارە بۆ بەكار خستنەوەی ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك MRIو ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی دەربریوە بە دابینكردنی بڕێك پارە بۆ سەرجەم ئەو ئامێرانەی كە شارەكانی دیكەش لەكاركەوتوون بەڵام وەزارەتی دارایی بە بیانووی نەبوونی پارەناتوانن ئەو برە پارەیە تەرخان بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم بێباك بووە لە ئاست قوربانیانی چەكی كیمیایی و بەریندارەكانی ئەوچەكە، بۆیە لە ئێستادا جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینەلایەنەپەیوەندیدارەكان كە ڕەوشی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجەلەدۆخێكی باشدا نییە بەتایبەت كە لەئێستادا 64 برینداری چەكی كیمیایی مەترسی لەدەستدانی بیناییان هەیە ئەگەر بەزوویی نەبرینەدەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لای خۆشیەوە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: ” 64 بەرکەوتوی کیمیاوی هەڵەبجە، مەترسی کوێربونیان لەسەرە.. 17 دەفتەر یان 262 ملیۆن دینار” پێویستە.. 11 مانگە حکومەت بڕیاری داوە پارەکە خەرجبکات، بەڵام ناکرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە، هۆشداری دایە حکومەت و ئەوەی بڵاوکردەوە کە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە لە مەترسیدایە و پێویستە بەزووی ئاوڕ لەوکەرتە بدرێتەوە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
40 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
40 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



