کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق: گۆشتی بەرازمان پێشکەشی گەشتیاران نەکردووە

هێڵی ئاسمانی عێراق
SNN
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق رەتیدەکاتەوە گۆشتی بەرازیان پێشکەشی گەشتیاران کردبێت و دەڵێت “لە ژەمە خواردنەکاندا شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت”.
ئیدارەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەو زانیاریانەی باس لە پێشکەشکردنی گۆشتی بەراز دەکەن لەنێو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتان و بە پێچەوانە بە تایبەت ئەڵمانیا، دوورن لە راستییەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو ژەمە خواردنانەی لە گەشتەکانی چوون و گەڕانەوە دەدرێن بە گەشتیاران بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق وتیشی، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە و دەوترا گۆشتی بەراز پێشکەشی گەشتیاران کراوە، راست نین و لۆگۆی کۆمپانیاکەیانی پێوە نییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


