“نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە لە حكومەت گەیشتوونەتە لوتكە”

بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە حكومەت گەیشتوونەتە لوتكە و بە ڕوونی هەست بە جیاوازی دەكەن كە حكومەت بەرامبەریان ئەنجامی دەدات كاتێكیش لە سلێمانی ناڕەزایەتی خۆپیشاندان دەكەن، مانای ئەوە نییە لەشێوازی بەڕێوەبردن لە سلێمانی ناڕازین، بەڵكوو دەزانن بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە لە سلێمانی نییە و دامودەزگاكانی سلێمانی بڕیاردەرنین.
بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بۆیان روونبووەتەوە كە ئەم كابینەیە ئەوەندەی بەدوای تۆڵەكردنەوەدایە و نایەوێت لەو سنوورانەدا خزمەت بكات، بۆیە نیگەرانییەكانی هاووڵاتیان گەیشتوەتە لوتكەو چیتر قبوڵی ناكەن بەمشێوەیە حكومەت سزایان بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك خەڵك لە سلێمانی و دەوورووبەری ناڕەزایەتی دەردەبڕن و خۆپیشاندان دەكەن، بەو واتایە نایەت كە لەشێوازی بەڕێوەبردن لە سلێمانی ناڕازین، بەڵكوو هاووڵاتیانی ئەم سنوورە لەوە تێدەگەن كە بڕیارەكان و بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە لە سلێمانی نییە و دامودەزگاكانی سلێمانی بڕیاردەر نین، بەڵكو جێبەجێكارن.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت سنووری ئیدارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینی بەتەواوەتی پەراوێز خستووە و ئابلۆقەیەكی ناڕەوای خزمەتگوزاری و گەمارۆدان و سزادانی بەسەردا سەپێندراوە و نابەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ بەڕێوەبردن و دەوڵەتداریدا دەكرێت و بەعەقڵیەتی حزبایەتی و خێڵایەتی ركابەری پارێزگای سلێمانی دەكات و هاووڵاتیانیش ئەوە دەزانن كە حكومەت كەمتەرخەمە لەم سنوورە نەك یەكێتی و حكومەتی خۆجێی سلێمانی.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



