سەرباری تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان سێ لە دەستگیرکراوانی شێلادزێ ئازاد نەکران

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەواوكردنی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێندرابوو، دەبوو دوینێ پێنج شەممە سیان لە دەستگیكراوانی شیلادزێ ئازاد بكرانایە، بەڵام بەبیانووی دانەنیشتنی دادوەر ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە دواخراوە كە دەبێت تا 13ی ئەم مانگە پێنج لە دەستگیكراوانی شیلادزێ ئازاد بكرێن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لەسەر زیندانیكردنی پێنج گەنجی شێلادزێ ودەڤەری بادینان كەبۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیكراون، بەپێی بریاری دادگا كە ماوەی دوو ساڵ زیندانیكردنیان بۆ دەركرابوو، دوینێ 8/12/2022 ماوەی یاسایی سیان لەو زینداینركاوانە كۆتایی هات و دەبوو ئازاد بكرانایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی بریاری دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر، كەماوەی دەستگیركردنی پێنج گیراوەكانی شێلادزێیان بۆ هەژماركراوە، پێویستە لەرێككەوتی 8 تا 13/12/2022 ئازاد بكرێن، كەلەرێكەوتی 8/12/2020 دەستبەسەركرابوون، بەڵام دوێنێ هیچكام لەو دەستگیكراوانە ئازاد نەكران ئەوەش بە بیانووی ئەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە دوینێ دانەنیشتووە فەرمانی ئازادكردنیان بۆ دەربكات.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە، بەگوێرەی ئەو سزایەی بەسەر پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ سەپێندراوە دەبێت تا 13/12/2022 سەرجەمیان ئازاد بكرێن، بەڵام دیار نییە ئاخۆ بڕیارەكەی دادگا جێبەجێدەكرێت یاخود نا، هاوكات دەستگیركراوانی شێلادزێ پێكهاتوون( لەیوسف شریف، محمود ناجی سدیق، كوڤان تارق، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد یوسف).
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


