لە SNN-ەوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ ئیدارەی راپەڕین پڕبکەرەوە

0
711

SNN-

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ چەند بەش و پسپۆڕییەکی جیاواز رادەگەیەنێت پڕکردنەوەی فۆڕمیش بە ئەلیکترۆنی دەبێت و ماوەی یەک هەفتە فۆڕمەکە بەردەست دەبێت.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی بڵاوکردووەتەوە:-

1-هەر کەسێک لە کەرتی گشتی کاری کردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

2- هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کاری کردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

3- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بکاتەوە کە خوازیار چەند ساڵ کاری کردووە لەو کەرتە کاری کردووە بە ڕاست و دروستی .

4- لایەنی پەیوەدیدار بە (کەرتی گشتی بە کەرتی تایبەت ) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نوسراوی فەرمی بۆ خوازیارو رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتە بەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیریکردن.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەم فۆڕمەی خوارەوە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانیان بە پێی پسپۆریەکانیان.

ئیدارەی راپەڕین دەشڵێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا:-

• پۆینت کاری لەسەر ناکرێت .
• زانیاری نا دروست کەسەکە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخاتەوە.
• فۆڕمەکە بە پێی خاڵبەندیەو هەموو خاڵبەندیەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
• کێ زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو کەسە دەبێت بە پێی خاڵبەندیەکە.
• فۆڕمەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەست دەبێت.
• بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی ، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوکار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێک کارکردنیان لە کەرتی گشتی یان تایبەت (یەک خاڵ) وەردەگرێت بەو مەرجانەی لە خوارەوە دیاریکراوە بەدەرە لە خاڵبەندیەکە .

پسپۆرییەکان:
1- ئەندازیاری شارستانی – 4 کەس
2- ئەندازیاری میکانیک – 3 کەس
3- ئەندازیاری کارەبا – 2کەس
4- ئەندازیاری تەلارساز – 1 کەس
5- ئەندازیاری پلانسازی شار – 1کەس
6- ئەندازیاری جیۆلۆجۆ – 2 کەس
7-ژمێریاری / بەکالۆریۆس – 4 کەس
8- کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس – 4 کەس
9- روپێوکار / دبلۆم – 3 کەس
10- کۆمپیوتەر / دبلۆم – 11 کەس
11- ژمێریاری / دبلۆم – 4 کەس
12- کارگێڕی کار / دبلۆم – 4 کەس

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this