
پارەی عێراقی
SNN-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ بۆ فراوانکردن و گەشەپێدانی پرۆژەکان هاوکاری دارایی بە بڕی 5 هەزار بۆ 30 هەزار دۆلار بێ گەڕاندنەوە و بێ بەرامبەر دەداتە ژمارەیەک پرۆژە لە بواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوەە، بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژەو هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی بەبێ بەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەی.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامییەتدا هاتووە کە بەپێی مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە (3- 50) کارمەندی هەبێت. پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عێراقی بێت، هەروەها پێویستە پرۆژەکان لەبواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت.
“هەرکەسێک خوازیارە سودمەند بێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرەو وەرناگیرێتەوە، هەتا رۆژی 29-12-2022، سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. رۆژانی یەکشەممە تاکو پێنج شەممە، لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ” بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەم دوو ژمارە مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە بکەن
(٠٧٥١٠٥٩٧٠٠٣) (٠٧٧٢٥٤٧٠٨٤٠)




More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



