
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز پارتى نه‌یتوانیوه به‌بێ یه‌كێتى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ده‌شڵێت: “به‌هۆى خراپى دۆخى گوزه‌رانه‌وه ته‌نیا له ڕانیه و قه‌ڵادزێ 30 هه‌زار گه‌نج كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و وتى: “ئه‌گه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێیوابێت به‌ته‌نیا ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه بكات، ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ن، چونكه به درێژایی مێژوو نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتى پێمانوابێت به‌ته‌نیا ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه ئێمه‌ش هه‌ڵه‌ین”.
وتیشى: “ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى پێویستى به هه‌ردوولا هه‌یه و هه‌وڵى جددى هه‌یه، له راستیدا پێویستى به دوعاى پیاوچاكانیش هه‌یه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌هۆى ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بار و گوزه‌رانى هاووڵاتییان زۆر خراپه، كۆچى گه‌نجان زۆر له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌نده دۆخى خراپه به قه‌راریش ده‌رناچێت”.
سه‌عدى پیره ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ته‌نیا له ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین 30 هه‌زار گه‌نج له ئه‌مساڵدا كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌مه هه‌موو كێشه ده‌خولقێنێت، چونكه ئه‌مانه هه‌موو گه‌نجن و ئاماده‌كراون بۆ بازاڕى كار، به‌ڵام راسته‌وخۆ ده‌چنه ده‌ره‌وه. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، ئه‌وانه‌ى كۆچ ده‌كه‌ن زۆرینه‌ى نێرن، ئه‌ى ئه‌و هه‌موو پیاوه كۆچ بكات كچه‌كان هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كێ بكه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


