SNN راستی هەواڵی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلايەن بەغداوە ئاشکرا دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵێك بەناوی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوكرایەوە گوایە سەرۆكوەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی پشکی هەرێم بە مەرجی دابەشكردنی مووچە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا، بەڵام ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە ئەو هەواڵە تەنها دەنگۆی ڕاگەیاندنەكانە و بەفەرمی هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە دەرنەكراوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە گوایە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردرنی پشكی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە و هەروەها دەبێت مووچە لە ماوەی حەوت ڕۆژ دابەشبكرێت، هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاستنەكردووەتەوە و تەنها لەهەندێك پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بە بێ بوونی سەرچاوەیەكی فەرمی بڵاوكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێشتا گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر بە كۆتا نەگەیشتوون بۆ دیاركیدرنی پشكی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە قەبارەی گشتی بودجەی عێراق چەند دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت بە چەند دیاری دەكرێت، هەموو ئەمانە بنەمای سەرەكین بۆ ئەوەی بتواندرێت پشكی هەرێم و قەبارەی بودجە دیاری بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە: پابەند بوونی هەرێم بە ڕێككەوتنی نێوان هەردو باشترین بژاردەیە بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە هیوادارین حكومەتی هەرێم ئەمجارە پابەندی ئەو ڕێككەوتنە بێت كە وابڕیارە بێتە ئاراوە لەنێوان هەولێر و بەغدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


