
چالاكوانانى سزادراوى شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN-
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان رایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە چوار لە سزادراوانی شیلادزێ دوای دووساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێن و سبەینێ سێشەممە کەسێکی دیکەیان ئازاد دەکرێت.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان به SNN-ی راگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە چوار لە سزادراوانی شیلادزێ دوای ئەوەی ماوهی دوو ساڵیان له زیندان تهواوكردوه، ئازاد دەکرێن كه پێكهاتون له نێچیر بەدیع، یوسف شەریف، مەحمود ناجی و کۆڤان طارق، تهنها یهك كهس له زینداندا دهمێنێت ئهویش (ئهمجهد یوسف)ه و دوای دوو رۆژی دیکە ئازاد دەکرێت.
راشیگەیاند، دوای کاتژمێرێکی دیکە ئازاد دەکرێن، بەڵام دەیانێرن بۆ ئاسایشی گشتی بەڵێننامەیان پێ پڕدەکەنەوە کە ئەوە پێچەوانەی یاسایە.
هەروەها سبەینێ سێشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2022، چالاکوانی سزادراوی شیلادزێ ( ئەمجەد یوسف مصطفی ) ئازاد دەکرێت و 16ی مانگی 3ی ساڵی داهاتو چوار كهسیان ئازاددهكرێت و مانگی 6ی ساڵی داهاتوش شێروان شێروانی ئازاددهكرێت.
16ی ئایاری 2022 پێنج زیندانی شیلادزێ بهتۆمهتی هاوكاریكردنی پهكهكه و ئهنجامدانی خۆپیشاندان دژی ههرێمی كوردستان بەپێی ماددەی (1) لە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2013ی پەرلەمانی كوردستان ههریهكهیان به دوو ساڵ زیندانیكردن سزادران، بڕیاره ئهمڕۆ چوار كهسیان و سبەینێ سێشەممەشسزادراوهكهی دیكهیان ئازادبكرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



