“ئاسایش بە بیانووی تەواوبوونی دەوام دەستگیرکراوانی شیلادزێی ئازاد نەکرد”

چالاكوانانى سزادراوى شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بڕیار بوو دوینێ چوار کەس لە دەستگیرکراوانی شیلادزێ ئازاد بكرێن، بەڵام بەهۆی دروستكردنی ئاستەنگ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئازادكردنەكەیان دواخرا، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە بەشی یاسایی ئاسایش دەوامی تەواو بووە، بۆیە دیارنییە ئەمڕۆش ئازاد دەکرین یاخود نا.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNN-ی راگەیاند: هەرچەندە وابریاربوو دوێنێ دووشەمە چوار چالاكوانی شێلادزی ئازادبكرێن، و چالاكوانێكی دیكەشیان ئەمڕۆ سێشەممە ئازاد بكرێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر بەمەبەست ئاستەنگی بۆ ئازادكردنی ئەو زینداینیكراوانە دروستكردوو ئازاد نەكران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاسایشی هەولێر بەبیانوی ئەوەی كە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەوامی تەواوبووە، ناتوانن بەڵێننامەكە وەربگرێت، بۆیە نەتواندرا دوێنێ ئازاد بكرێن ئازادكردنەكەیان بۆ ئەمڕۆ دواخراوە، بەڵام تا ئێستاش دیار نییە ئایا ئەمڕۆش ئازاد دەكرێن یاخود بیانوویەكی دیكەیان بۆ دەدۆزرێتەوە و ئازاد ناكرێن.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەی مەبەست لە هێنانەوەی ئەو بیانووە بۆ ئەوەیە ئەو زیندانیكراوانە ئازاد نەكرێن هیچی دیكە نییە، بۆیە ئەگەر كار بەیاسا بكرێت دەبێت ئەمڕۆ پێنج چالاكوانی شیلادزێ ئازاد بكرێن، کە ئەوانیش هەریەکە لە (یوسف شەریف، مەحمود ناجی، كۆڤان تارق، نێچیروان بەدیع، ئەمجەد رازی)-ین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



