
هەناری هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەڕێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە تواندرا هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی وڵاتانی ئیمارات و بەریتانیا و سوید و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی بكرێت، لە ئێستادا ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ هەناردەكردنی نزكیەی 50 تۆن لە هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتی فەرەنسا كە ئەوەش یەكەمجارە هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكرێت.
فەرەیدون نامدار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان بۆ هەناردەكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان بە SNN ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا سەركەوتووانە توانیمان هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی ئیمارات و بەریتانیاو چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان بكەین، ماوەی چەند مانگێكیشە لەلایەن كۆمپانیای (كارفور)ی فەرەنساوە گرێبەستێكمان پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا سەرجەم ئامادەكارییەكانمان تەواو كردووە بۆ ڕەوانەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتی فەرەنسا، بۆ ئەومەبەستەش لایەنی فەرەنسی داوای مۆڵەتی كۆمپانیا و بڕوانامەی تەندروسی و پشتگیری وەزارەتی كشتوكاڵ و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە هەناردەكردنی بەرهەمی هەناری لێكردووین ئێمەش سەرجەم بەڵگەكانمان ڕادەستكردووە و وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دوو كۆنتێنەر هەنار لەهەڵەبجەوە بۆ فەرەنسا هەناردە بكەین.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیای ( كارفور) ئەنجامداوە كە لقی سەرەكیان لە فەرەنسایە بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمیش ئاسانكاری زۆریان بۆ كردوین بۆ هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە، هاوكات ئەو هەنارە تا ئێستا هەڵمانگرتووە لە ساردخانەی تایبەت بە خۆمان پاراستومانە و نەمانهێشتووە هیچ جۆرە خراپ بوونێكیان تیادا ڕووبدات و بە ساغی بگەنە دەستی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی كە بۆیان ڕەوانە كراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



