“به‌هۆى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانه‌وه مانگانه ملیۆنان دۆلار ده‌چێته گیرفانى ئه‌نقه‌ره”

دیمه‌نى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانى هه‌رێم | فۆتۆ: هێڤیدار ئه‌حمه‌د
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتى توركیا ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى ده‌ستپێكردووه بۆ بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “به‌هۆى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانه‌وه مانگانه ملیۆنان دۆلار ده‌چێته گیرفانى ئه‌نقه‌ره”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى كانونى یه‌كه‌م، توركى عهتهبى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاند، “سێ بۆ 4 هه‌زار دۆنم له دارستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر سنوور له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه به‌ته‌واوه‌تى بڕدراونه‌ته‌وه، سوپاى توركیاش به درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته نێو خاكى عێراق، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى دروستكردووه”.
وتیشى: “حكومه‌تى توركیا له‌دواى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كان ده‌یان فرۆشێت به كۆمپانیا و به‌مه‌ش مانگانه ملیۆنان دۆلار ده‌چێته گیرفانى ئه‌نقه‌ره”.
له‌باره‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه حكومه‌تى توركیا له‌سه‌ر سنوورى هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه بۆ بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كان ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى روونیكرده‌وه، “توركیا ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئۆپراسیۆنێكى چڕى بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام نه هیچ میدیایه‌ك رووماڵى ده‌كات، نه حكومه‌تى ناوه‌ندى كارى هه‌ڵوێستى هه‌یه له‌سه‌رى و نه پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، “ئه‌وه‌ى له شاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوزه‌رێت زۆر مه‌ترسیداره و ته‌نیا به بڕینه‌وه داریشهوه ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو په‌لده‌هاوێژێت بۆ وێرانكردنى گونده‌كان و ئاوارهبووى هه‌زاران كه‌س و حكومه‌ت ناچار ده‌بێت كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌م ئاوارانه دروستبكات و جێگه بۆ هه‌زاران خێزان بكاته‌وه”.
وته‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا حكومه‌تى توركیا ئۆپراسیۆنى چنگ – شمشێرى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه و رۆژانه بۆردومانى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ده‌كات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



