“به‌غدا رازیبووه حكومه‌تى هه‌رێم خۆى قه‌ره‌بووى مووچه فه‌وتاوه‌كان بكاته‌وه”

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شبینین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتن، ده‌شڵێت:” تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتوین، خۆمان قه‌ره‌بووى مووچه فهوتاوهكانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكه‌ینه‌وه”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایی له به‌غدایه و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى له‌به‌غدا ئه‌نجامداوه و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له به‌غدا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاند، “ئێمه گه‌شبینین به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم خۆى مامەڵە لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی موچەی فەوتاوی فەرمانبەران بکات و جگە لەوەش مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێی سیاسیی نەکرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پشكى هه‌رێم له بودجه چه‌ند ده‌بێت؟ وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم وتى: “تا ئێستا نازانرێت، به‌ڵام بودجەی عێراق دەبێت لە ئەنجوومەنی وزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری بچێت، دواتر دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و دواتریش وەکو پڕۆژە یاسایەک دەچێتە پەرلەمان. هەردوولامان پەلەمانە و هیوادارین زۆر نەخایەنێت و بنێردرێته په‌رله‌مان”.
له‌باره‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌زیرى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه و به‌غدا هه‌ردوولامان داواكاریمان له یه‌ك هه‌یه، بۆ نمونه به‌غدا له ساڵى 2013 بۆ 2014ه‌وه فشارى له‌سه‌ر ئێمه داناوه و پاره‌ى ئێمه قه‌رزاره، ئێمه‌ش پاره‌ى ئه‌وان قه‌رزارین”.
وه‌زیرى دارایی هه‌رچه‌نده گه‌شبینه به‌وه‌ى كه، “حكومه‌تى نوێى به‌غدا بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا”، به‌ڵام، “ئاماده نییه دان به‌وه‌دا بنێت كه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان كردبێت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه” و تاكه شت كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه به وته‌ى وه‌زیرى دارایی، “بریتیه له رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم خۆى قه‌ره‌بووى مووچه فهوتاوهكانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكاته‌وه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



