ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پرۆژه‌یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى تیكتۆكى په‌سه‌ند كرد

ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیك تۆك | فۆتۆ: Jaap Arriens / Sipa USA
SNN
ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پرۆژه‌یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى تیكتۆكى له فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پرۆژهیاسایهكى په‌سه‌ند كرد كه له ئه‌گه‌رى تێپه‌ڕاندنى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رێگه ده‌گرێت له فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى ئه‌مریكا تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك به‌كاربهێنن.
ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌یاساكه به‌شێوه‌یه‌كه، “له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان به‌كارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش به‌كارى بهێنێت سزا ده‌درێت”، به‌پێى كه‌ناڵى حوریهى ئه‌مریكى.
هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار كۆمپانیاى تیكتۆك ره‌تیكردووه‌ته‌وه، “زانیاریی به‌كارهێنه‌ره‌كانى له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى چین هاوبه‌شى پێكات”، به‌ڵام حكومه‌تى ئه‌مریكا، “ئه‌گه‌رى هه‌واڵگرى كردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه به هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌ده‌غه‌كردنى تیكتۆك داده‌نێت”.
به‌پێى یاسا پێویسته پرۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكاش په‌سه‌ند بكرێت، پاش په‌سه‌ند كردنى، بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ واژوو كردنى پاشان بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه جارى دووه‌مه كه پرۆژه یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى تیكتۆك له فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، جارى یه‌كه‌م نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


