“به نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى له به‌غداوه دێت ده‌توانرێت مووچه‌ى مانگى 12 بدرێت”

عەلی حەمە ساڵح
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو پارەی بەغدا ناردوویەتی بۆ تەواوکاری مووچەیە بۆ مانگی تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م، 172 ملیار دیناری بۆ زۆنی سلێمانیە و 228 ملیار دیناری بۆ زۆنی هەولێر و دهۆکە، ده‌شڵێت: “به نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى له به‌غداوه دێت ده‌توانرێت مووچه‌ى مانگى 12 بدرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى كانونى یه‌كه‌م، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “ئەو پارەیەى بەغدا ناردوویەتی بۆ تەواوکاری مووچەیە بۆ مانگی تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م، 172 ملیار دیناری بۆ زۆنی سلێمانیە، 228 ملیار دیناری بۆ زۆنی هەولێر و دهۆکە”.
وتیشى: “له بنه‌ڕه‌تدا مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م به‌بێ به‌غداش ئاماده‌یه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “بۆ مانگی كانونى دووه‌مى، داهاتی نەوت لە 25ی مانگەوە دەگەڕێتەوە، دەتواندرێت بە 200 ملیاری بەغداوە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 12 بدرێت، 200 ملیار دینار دەمێنێتەوە”.
به وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، “بۆ مانگی كانونى یه‌كه‌مى ساڵی ئایندە دەتواندرێت مووچە رێکبکرێتەوە و لە کاتی خۆیدا بدرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكرد، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ بەغدارێكبكهوێت، رێككه‌وتن بکرێت مانگانە پشکی هەرێم نزیکەی یەک ترلیۆن 300 ملیار دینار دەبێت، بەو داهاتانەی ناوخۆ کە ناگەڕێتەوە داهاتی مانگانە دەگاتە یەک ترلیۆن و 500 ملیار کە 900 ملیار بۆ مووچەیە و 600 ملیار بۆ پرۆژە و خەرجی و بوارەکانی دیکە دەمێنێتەوە، بۆیە بژاردەی دروست رێککەوتنە لەگەڵ عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


