“تونێلى ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بووه، نایكەنەوە، چونكه چاوەڕێی وەزیرن قردێلەكەی ببڕیت”

تونێلى ده‌ربه‌ندیخان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “نۆژەنكردنەوەى تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە، نایكەنەوە، چاوەڕێی وەزیرن قردێلەكەی ببڕیت، ده‌شڵێت: ” شۆفێران زەحمەتی زۆر دەكێشن، بۆیە داوایان لێدەكەم چاوەڕێی وەزیر نەكەن و تونێلەكە بەكاربهێنن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى كانونى یه‌كه‌م، هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى خراپى دۆخى رێگاوبانه‌كان سازكرد و وتى: “به‌داخه‌وه رۆژ به‌رۆژ دۆخى رێگاوبانه‌كان له هه‌رێم به گشتى و له پارێزگاى سلێمانى خراپتر ده‌بن، به‌و هۆیه‌وه‌ش ته‌نیا له ساڵى 2021 رێژه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ ته‌نیا له ئیداره‌ى گه‌رمیان 20٪ زیادیكردووه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان باسى له پرۆژه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخانیش كرد و وتیشى: “نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە به ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، بەڵام نایكەنەوە چاوەڕێی وەزیری ئاوەدانكردنەوەن بچێت و قردێلەكەی ببڕێت له‌كاتێكدا شۆفێران زەحمەتی زۆر دەكێشن، بۆیە داوایان لێدەكەم چاوەڕێی وەزیر نەكەن و تونێلەكە بەكاربهێنن له ئێستاوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هاوڕێ مه‌لا ستار باسى له گه‌نده‌ڵییه‌ك كرد له یه‌كێك له پرۆژه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان كراوه و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پرۆژه‌ى رێگاى ناوتاقان له ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه له پرۆژه‌كان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانیا جێبهجێكارهكهى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه نزیكه پاره تهرخانكراوهكهى له پێنج ملیاره‌وه كراوه به 8 ملیار دینار. ئێمه ئه‌م بابه‌ته به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان”.
به وته‌ى هاوڕێ مه‌لا ستار، “حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى زه‌ق جیاوازى ده‌كات له دابینكردنى پرۆژه له‌نێوان پارێزگاكان و به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌كانى رێگاوبان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


