وەزیری ناوخۆی تورکیا: دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی ئامەد دەستگیرکراون

ئەنقەرە- AA وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو کەس بە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دیاربەکر، دەستبەسەر کراون کە لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، روویداوە. سۆیلو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە کاتژمێر ٠٥:١٠ی بەیانی لە شاری دیاربەکر، ئۆتومبێلێکی وەستاو لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا، تەقیوەتەوە. وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پۆلیسە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە، دوو کەسیش دەستبەسەر کراون کە گومان دەکرێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بن. جێگەی باسە بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەیانی لە شاری دیاربەکر، هەشت پۆلیس برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کران. ( Ömer Yasin Ergin - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئامەدی باکوری کوردستان، نۆ پۆلیس برینداربوون، دوو کەسیش بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە دەستگیرکراون.
سولەیمان سۆیلو،وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە کاتژمێر ٠٥:١٠ی بەیانی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، ئۆتومبێلێکی وەستاو لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا، تەقیوەتەوە.
راشیگەیاندووە، پۆلیسە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە، دوو کەسیش دەستبەسەر کراون کە گومان دەکرێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بن.
بەهۆی تەقینەوەکەوە نۆ پۆلیس و هاووڵاتییەک برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


