“ناردنی 400 ملیار دینارەكە بەهەوڵی تیمی یەكێتی بووە و ناكرێت ئەندامانی پارتی خۆیان بكەن بەخاوەنی”

ڕابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی بەغدادی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ب
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغدا ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەسەر ڕێكکەوتنی ماوەی ڕابردووی تیمی یەكێتی و سەردانەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) و (قوباد تاڵەبانی) بووە بۆ بەغداد و ڕێككەوتنیان لەگەڵ لایەنەكانی پێكهێنەری ئەم كابینەیەی حكومەتی عێراق، بۆیە ناكرێت ئەندامانی پارتی خۆیان بكەن بەخاوەنی ئەو بەدەستكەوتە.
ڕابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی ئەو 400 ملیارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەیە كە لەماوەكانی ڕابردوودا شاندی باڵای یەكێتی و سەرۆكی یەكێتی ( بافل جەلال تاڵەبانی) و
( قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی وەفدی دانوستكاری حكومەتی هەرێم و هەروەها تیمی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجامیداوە بۆیە پێویست ناكات لەلایەن ئەندامانی پارتییەوە بیكەن بەدەستكەوتی حزبی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ڕابردوودا و ئێستاش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە لەپێناو دابینكردنی ماف و داوا ڕەواكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە، وەك چۆن پێش پێكهێنانی حكومەتی عێراق، (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی چەندین كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەنجامدا بۆ ئەوەی حكومەتێك پێكبهێنرێت خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكات، ئەمە ڕاستییەكە ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە كاتێكدایە كە دوێنێ ( فازل نەبی) بریكاری وەزیری دارایی پێشووی عێراق ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند بوو كە سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە پێویستی بە نزیكەی هەفتەیەك دەبێت و پێدەچێت ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دەبێت لە دابەشكردنی مووچە خەرجبكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


