“ئێمە دەمێکە داوای حکومەتی دامەزراوەیی و نیشتیمانی دەکەین، بەڵام گوێمان لێنەگیرا”

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان
SNN-
ئەندامێکی خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەوان دەمێکە داوای حکومەتی دامەزراوەیی و حکومەتی نیشتیمانی دەکەن، بەڵام گوێیان لێنەگیرا و ئێستاش درک بە مەترسییەکانى قۆناغەکە و قەوارەی هەرێم دەکەن.
سەفین مەلا قەرە، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە”گفتوگۆمان لەگەڵ کردون تا کێشەی نێوانیان چارەسەر بکەن و ئامادەییشمان نیشانداوە بۆ نێوەنگیری و تائێستا دەڵێن کێشەکانمان چارەسەر دەکەین، بەڵام هەنگاوی کرداری نابینین، هەرچەندە بڕیارە کۆببنەوە و پارتی جوڵەی بۆ لای لایەنەکان دەستپێکردوە.”
لەبارەى دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕانەوە، دەشڵێت:” لەناو گۆڕان جیابوونەوە ڕووینەداوە، بەڵام ناڕەزایەتی هەبووە لە مەسەلەی بەشداری کردنمان لە حکومەت، هەندێک پێیانوایە چوونمان بۆ نێو حکومەت هەنگاوی هەڵە بووە و پێویستە بکشێینەوە، ئێستاش دەبێت کۆنفرانس ببەستین، بە هەموو لایەکمانەوە بڕیار بدەین و بەرپرسیارێتی هەڵبگرین، لە حکومەت بکشێینەوە یان بمێنینەوە.”
سەفین مەلا قەرە ئاماژەی بەوەشکردووە:” لە هەر بڕیارێکى ئایندەدا بە بەرپرسیارێتى مامەڵە دەکەن چونکە درک بە مەترسی قۆناغەکە و مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم دەکەن.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



