ئاسایشی پارتی چاودێری چالاكوانە ئازادكراوەكانی شیلادزێ دەكات

چالاكوانانى سزادراوى شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى زیندانییه‌كه‌یان كه زیاتر له دوو ساڵ بوو پێنج چالاكوانى شیلادزێ ماوه‌ى سێ رۆژه ئازاد كراون، به‌ڵام له پاش ئازادكردنیشیان هێشتا له‌ژێر چاودێرى ئاسایشدان.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە كەسوكاری ئەو پێنج چالاكوانەی شیلادزێ-وه به بە SNN دراون، “سەرەڕای ئەوەی ماوەی یاسایی زیندانیكردنیان لەناو زیندانەكانی ئاسایشی هەولێر و چەند زیندانێكی دیكەی هەولێر بەسەر بردووە، بەڵام لەدوای ئازادكردنیشان هێشتا هەر لەژێر چاودێری ئاسایشدان و بەڵێننامه به خۆیان و كەسوكارەكانیشیان پڕكراوەتەوە كە هیچ لێدوانێك بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نەدەن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى شیلادزێوه ئاهه‌نگیان بۆ گێڕدرا و به گه‌رمى پێشوازییان لێكرا، ئاسایشى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چاودێرى چڕى خستووه‌ته سه‌ر خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن”.
رۆژى چوارشه‌ممه 14ى كانونى یه‌كه‌م، پێنج چالاكوانى سزادراوى بادینان به‌ناوه‌كانى یوسف شەریف، مەحمود ناجی، كۆڤان تارق، نێچیروان بەدیع و ئەمجەد رازى، پاش تێپه‌ڕینى دوو رۆژ به‌سه‌ر ته‌واوبوونى واده‌ى سزاكه‌یاندا ئازادكران.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


