
دیمهنێكى شه‌پۆلى به‌فربارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له 12 رۆژى كۆتایی مانگى كانونى یه‌كه‌مدا شه‌پۆلى سه‌رما و سۆڵه‌ى تووند هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى روودانى لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانونى یه‌كه‌م، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “مەودای 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگى كانونى یه‌كه‌مه زۆر باشە، بەجۆرێک ئەگەری دابارینی باش بۆ زۆر باش هەیە بەگشتی بۆ ناوچەکانى سنووری گەرمیانیشەوە”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى، “لە هەفتەی کۆتایدا حاڵەتی بەهێزی دابارین هەیە و لەگەڵ شۆڕبوونەوەی بارستە هەوای ساردی بەرفراوانی جەمسەری و دەستپێکی وەرزی سەرما و سۆڵەی تاڕادەیەک تووند بەگشتی بۆ ناوچەکان”.
شاڵاو هیدایه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “لە بەشێکی ئەم مەودایەدا ئەگەری دروستبوونی لافاوی کت‌وپڕ هەیە بۆ ناوچەی جیا جیا، لەگەڵ بارینی بەفر بۆ ناوچە شاخاویەکان و دوورنیە بەفر شۆڕبێتەوە بۆ بەشێکی سەنتەرەکان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


