
SNN
ئەمڕۆ شەممە، تەرمی شەهيدی فەرماندە ئاکام عومەر لە ئەڵمانياوە گەڕێندرايەوە شاری سلێمانی و لە مەراسيمێکی تايبەتدا پێشوازی لێکرا، لە مەراسيمەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکردوو رايگەياند: بەداخەوە لە رۆژی ئاڵای کوردستان ماڵئاوای لە تەرمی برای ئازيزمان کاک ئاکام دەکەين.
راشيگەياند: کاک ئاکام بەو تەمەنە گەنجەوە توانی هێزێکی بچووک بکات بەو هێزی کۆماندۆیەی کە ئێستا هەموو نەیار و دوژمنەکانمان لێی تۆقاون، ئەو بووەتە هۆی دروستکردنی ئەو پەیوەندییە تایبەتەی کە ئێستا هێزەکانی کۆماندۆ لەگەڵ هاوپەیمانان هەیەتی.
وتيشی “کاک ئاکام رۆڵی گرنگی هەبوو لە رێکخستنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەو یەکێتییەی هەیە، ئەو یەکێتییەی دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات، ئەو یەکێتییەی دەتوانێت یارمەتی خوشک و براکانمان بدات لە هەرچوار پارچەی کوردستان”.
لە وەسفی شەهيد ئاکاميشدا سەرۆک بافڵ دەڵێت “هەزاران شەهیدمان داوە کاک ئاکام یەکێکە لەو شەهیدانە، پیاوێکی ئازا و بە وەفا بوو پیاوێکی بەدین بوو، شانازی بەوە دەکەین بە پاکی گەڕایەوە بۆلای خوای گەورە”.
باسی لەوەشکرد: وەعدمان پێداوە وەک ئەو بە رۆح و خوێنمان بەرگری لە کوردستان بکەین، ناهێڵين ناوی شەهیدەکانمان ون بێت، تا دەگەینە ئامانج دەبێت بەو رێگایەدا بڕۆین، ئەوەی شەهید ئاکام کردی ئێمە بەردەوامی پێدەدەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


