
باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان خۆی بەخاوەنی حكومەت دەزانێت و دەریایەك خوێنی بەخشیوە تا ئەم ئەزموونە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە حوكمڕانی كوردیدا بەدیدەكرێت جێگای نیگەرانی ئێمە و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیشە و یەكێتیش بۆیە بایكۆتی حكومەتیان كردووە تا هەڵەكان ڕاست بكەنەوە و پەشیمانیش لەو بایكۆتكردنە.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەو ڕاستییە ئاشكرایە كە هەرگیز یەكێتی خۆی لەبەرپرسیارێتی نەشاردووەتەوە بەڵكوو بە پێچەوانەوە لە كاتە سەختەكاندا بەتایبەت لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دروستبوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ئەوكات یەكێتی بۆ هەموو لایەكی سەلماند خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت شانی نایە بەر بەرپرسیارییەتیەكی گەورە و هەرێمی كوردستان لە مەترسی ڕزگاركرد و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدای ئاسایی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی خۆی بە خاوەنی حكومەت دەزانێت و بەڵام ئەم كابینەیەی حكومەت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكاندا ناكات و جیاوازییەكی زۆر لەنێوان پارێزگا و شاروشارچكەكان دەكات، بۆیە بایكۆتكردنی ئەم كابینەیەی حكومەت لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئەوەیە تا هەڵەكان ڕاست بكەینەوە، چونكە یەكێتی ئەم جۆرە لە سیستەمی تاكڕەوی لە حكومڕانیدا قبوڵ نییە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە كە كابینەی محەمەد شیاع سودانی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی ئەو هەوڵە بەردەوامانەدا بوو كە لەماوەكانی ڕابر دوودا هەریەكە لە ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بووە لە بەغدا، بە تایبەت كە سەرۆكی یەكێتی توانی دەستپێشخەرییەكی گرنگ بخاتە ڕوو لەماڵی مام جەلال سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ كۆبكاتەوە و داواكاریەكانی گەلی كوردیان پێڕابگەینێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


