زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران رادەگەیەندرێت

خوێندکارانی پەیمانگا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەكیان بۆ پێداچونەوە بە دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان پێكهێناوە، بۆ ئەوەی دادپەروەرانە دەرماڵەی خوێندكاران دابەش بكرێت و هەوڵێكیش هەیە خوێندكارانی خوێندنی پارالێڵ لەو دەرماڵەیە سودمەند ببن.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران پڕۆژەیەك پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزارتی خوێندنی باڵا كراوە هاوكات لیژنەیەكیش پێكهاتووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕی دەرماڵەی خوێندكاران و هەروەها زیاتر دادپەروەری هەبێت لەو بڕە پارەیەی كە تەرخان دەكرێت بۆ دەرماڵەی خوێندكاران.
ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی نزیكەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران تەرخانكرد بوو، بەڵام ئەمساڵ كەمتر لەو بڕەیان پێویستە كە نزیكەی پێنج ملیار دینارە، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە بۆ ئەوەی لەبارەی دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكارانەوە وەڵامبداتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پلانی هەیە كە ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەرببڕن بە خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران، ئەوا خوێندكارانی پارالێڵیش سودمەند ببن لە وەرگرتنی ئەو دەرماڵەیە كە بڕەكەی بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار 60هەزار دینار و بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕی 40 هەزار دینارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


