زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات بە ئەگەری زۆرەوە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەكە لە بەغداوە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كە دەبێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران خەرجبكرێت، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاشكرای دەكات داوای لە وەزارەتاکان كراوە لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە بكەن.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ناردنی 400 ملیار دینارەكە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان لە تەواوكردنی چەند ڕێوشوێنێكی كارگێری و ئیداریدایە دوای تەواوكردنی ئەو رێكارانەش ئەو پارەیە دەگاتە هەرێمی كوردستان، بۆیە پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە یان سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ئەو 400 ملیارە بخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 400 ملیار دینارە كە بڕیارە بگاتە هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران خەرجدەكرێت بەتایبەت بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ كە تا ئێستا دابەشنەكراوە بۆیە لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت و ئێمەش جەختدەكەینەوە كە دەبێت لەكاتی خۆیدا مووچەی ئەو مانگەی پێ بدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی گەنجینەکانەوە داوای لە وەزارەتەكان كردووە لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە بكەن بەمەبەستی وردبینیكردنی و لە كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


