وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان کەمینەکردووە بەڵکو خواست زیادیکردووە

کارەبا
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی مانگێکە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتییان بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو كەمیكردووە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كارەبا جەخت لەوەدەکاتەوە کە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی نەكردووە بەڵكو خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە و ژمارەی هاوبەشانی كارەباش بۆ زیاد ملیۆنێك و 800 هەزار هاوبەش زیادیكردووە، هەر ئەوەش وایكردووە بڕی پێدانی كارەبای نشتیمانی كەمبكات.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بە SNN-ی ڕاگەیاند،لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی كارەبا لەلایەن هاووڵاتییانەوە زۆر زیادیكردووە، بەجۆرێك ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا بریتییە لە سێ هەزارو 400 مێگاوات، بەڵام خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا گەیشتووەتە زیاد لە شەش هەزار مێگاوات، بۆیە ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا هەبووە بەهاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان هاوبەشانی كارەبا ژمارەیان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 800 هەزار هاوبەش، بەكارهێنانی كارەباش لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاترە و لەهەولێر كەمتر و لەئیدارەی گەرمیانیش كەمترین خواست لەسەر كارەبا هەیە.
دەشڵێت:” ئەو كارەبایەی ئێستا بەرهەم دێت نزیكە لە %50ی ئەو خواستەی هاووڵاتییان پڕدەکاتەوە هەیانە بۆ بەكارهێنانی كارەبا، بۆیە هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوەكە هیچ گۆڕانكارییەك لە پێدانی كارەبا نەكراوە بەڵكو تەنها خواست زیاد بووە، ئەوەش کردارێکی پێچەوانەیە هەتا خواست زیاد بکات بڕی پێدانی کارەبا کەمدەکات”.
وتەکانی وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا لەکاتێکدایە ئێستا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نشتیمانی کارەبا لە هەندێک کات لە سلێمانی بۆ کەمتر لە شەش کاتژمێر دابەزیوە ووەزیری کارەباش ئەڵێت کەمی کارەبا پەیوەندی بە وەزارەتی ئێمەوە نییە پەیوەندی بەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە هەیە کە سوتەمەنیمان بۆ دابین ناکەن، لە کاتێکدا هەردوو وەزارەتەکە یەک وەزیریان هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


