بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد بۆ سازدانی پاڵەوانێتییەکی ناوازە لە وڵاتێکی عەرەبی

تەمیم بن حەسەن
SNN
لە دوای كۆتایی هاتنی مۆندیال میری قەتەر رایگەیاند، قەتەر بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێكرد بۆ پێشكەشكردنی مۆندیالێكی ناوازە لەسەر خاكی وڵاتێكی عەرەبی.
تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر، لە پەیامێكدا بۆ كۆتاییهاتنی مۆندیالی 2022 ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی جیهان، هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی فڕەنساش دەكەم كە پلەی دووەمی مۆندیالەكەی بەدەستهێنا. سوپاسی هەمو هەڵبژاردەكان دەكەم كە یاریەرییەكی ئاست بەرزییان پێشكەش كرد، سوپاسی هاندەرانیش دەكەم بە بەوپەڕی گڕوتینەوە هانی هەڵبژاردەكانیان دا.
دەشڵێت، “لەكۆتاییدا ئێمە بەڵێنەكەمان جێبەجێ كرد بۆ سازدانی پاڵەوانێتییەكی تایبەت و ناوازە لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە، كە دەرفەتی بۆ گەلانی جیهان ڕەخساند تاوەكو ئاشنابن بە دەوڵەمەندی كلتور و بەها ڕەسەنەكانمان”.
شەوی ڕابردوو، یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەو سەركەوتنە بووە سێیەم جار لە مێژووی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال لە مێژووی خۆیدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


