
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆی بچڕانی هێڵی نێتۆرک لەگەڵ سێرڤەری گشتی ناتوانن کارەکانیان بۆ رایی بکەن، ئەمڕۆ تەنها مامەڵەی ئەو کەسانەی ئەنجامدەدرێت کە لە رۆژی 18ی کانوونی یەکەم، واتە دوێنێ سەردانیان کردوون و کۆدیان وەرگرتووە.
داواش دەکات، جگە لەو کەسانەی کۆدەکانیان دوێنێ وەرگرتووە کەسی دیکە ئەمڕۆ سەردانیان نەکات و دەشڵێت، “پچڕانی هێڵەکە تەنها پەیوەندی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە نییە بەڵکو هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەمان کێشەیان هەیە.”
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



