سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران لە ساڵی نوێدا دەکات

شەوی سەری ساڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی ساڵی نوێ و بە مەبەستی بەسەر بردنی كاتێكی خۆش لە بۆنەی سەری ساڵ، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەكاری تەواویان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كردووە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیار دەكەین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی سەرجەم بۆنە و جەژنەكانی دیكە لەگەڵ نزیكبوونەوەمان لە هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی سەری ساڵ پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیار دەكەین بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بەراورد بە جەژنی سەری ساڵی ڕابردوو، بێگومان ئەو گەشتیارانەشی كە دێنە سلێمانی زیاتر گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە دێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆتێل و مۆتێل وشوێنە گەشتیاریییەكانی دیكە كە تایبەتن بە كەرتی تایبەت ئەوانیش بۆخۆیان ئامادەكاری تەوایان كردووە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران، ئێمەش وەك لایەنی حكومی هەماهەنگ دەبین لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ ئاسانكاری و هاتنی ژمارەیەكی زیاتری گەشتیاری دەرەوەیی بۆ ناو سلێمانی بۆ ئەو مەبەستەش هەر لە ئێستاوە ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ هاتنی گەشتیاران.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بەشێكی زۆری شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی ڕووناككراونەتەوە ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگی سەری ساڵ و ئامادەكاری دیكەش ماون ئەنجام بدرێن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا باشتر ئامادەكارییەكان دەكرێن بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران.
هاوكات هەر بەهەمان بۆنەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش ئامادەكاری كردووە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكە و هاوكات لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەش بە بەشداری چەند هونەرمەندێك ئاهەنگی شەوی سەرساڵ بەڕێوە دەچێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


