
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەسەرەتای وەری پایزی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 300 هەزار دینار نزیك بوویەوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ 210 هەزار دینار دابەزيوە، بەوتەی فرۆشیارانی نەوتیش هۆكاری دابەزینی نەوتی سپی ماڵان كەمبوونەوەی خواستە لەسەری و هەروەها لە بازاڕەكانی جیهانیش نرخی نەوت دابەزیوە و بەشێكی هاووڵاتیانیش نەوتیان وەرگرتووە.
محەمەد دارا، یەكێك لە نەوتفرۆشانی شاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوت زیاد لە 80 هەزار دینار دابەزیوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت كە زیاد لە 21 لیتر دەبێت بە 210 هەزار دنیار دەفرۆشین لە كاتێكدا پێشتر بەتایبەت لەسەرەتای وەرزی پایزدا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزكەی 300 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا خواست لەسەر كڕینی نەوت كەمی كردووە چونكە هاووڵاتیان هەر لە سەرەتای وەرزی پایزەوە پێداویستی خۆیان لە كرینی نەوت دابینكرد هەر ئەوەش وایكرد ئەوكات نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە چونكە خواستێكی زۆری لەسەر بوو بەجۆرێك لەسەرەتای وەرزی پایز ڕۆژی وا هەبوو زیاد لە 70 بەرمیل نەوتمان دەفرۆشت بەڵام هەفتەیەك دەبێت 10 بەرمیل نەوتمان نەفرۆشتووە، هاوكات لەبازاڕەكانی جیهانیش نرخی نەوت دابەزیوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی هاووڵاتیان نەوتیان وەرگرتووە ئەوەش هۆكارە بۆ زیاتر دابەزینی نەوت.
ئەو نەوتفرۆشەی شاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەت بەردەوام بێت لەسەر دابەشكردنی نەوت بەدڵنیاییەوە نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت ئەوەش لەبەرژەوەندی ئێمەو هاووڵاتیانیشە چونكە هەتا نرخەكەی زیاتر هەرزان بیت هاووڵاتیان زیاتر دەیكڕن و ئێمەش سودێكی زیاتر دەكەین، وابڕیارە نەوت لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت بەهاتنی ئەو نەوتەش پێشبینی دەكرێت نرخەكەی زیاتر روو لە دابەزین بكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


