
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان سەردانەكەی سەرۆک بافڵ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بە هەنگاوێكی بوێرانە ناودەبات و دەشڵێت:” ئەو پەیامەی گەیاند كە یەكێتی لەخەمی هەر چوار پارچەی كوردستاندایە و نایەوێت لە ساتە سەختەكاندا براكانمان لەبیر بكەین”.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: وەك هەمیشە ئەوە لە كەسانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر چاوەڕواندەكرێت كە لە ساتە هەستیار و سەختەكاندا هەڵوێستی مەردانە بنوێنن و خۆیان لەبەرپرسیارێتی نەدزنەوە، ئەوەشمان لە سەرۆک بافڵ بینی سەرۆكی یەكێتی بینی كە لەم كاتەدا هەنگاوێكی بوێرانەی ناوە بە سەردانیكردنی ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبەت كە لە ئێستادا توركیا خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەوەی ئەم سەردانە هەنگاوێكی بوێرانەبوو لەهەمانكاتیشدا پەیامێكی ڕوون بوو كە یەكێتی هەمیشە لەخەمی هەر چوار پارچەكەی كوردستاندا بووە و نایەوێت لە كاتە سەختەكاندا براكانی لە پارچەكانی دیكەی كوردستان بە تەنها بەجێبهێڵێت، بۆیە سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی پاڵپشتییەكی مەعنەوی زۆر گەورە بوو بۆ كوردانی ڕۆژئاوا و كاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانانیش كە تاڕادەیەكی زۆر هاوسۆزن لەگەڵ ڕۆژئاوای كوردستان لەوە تێدەگەن كە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لەخەمی ڕۆژئاوای كوردستاندایە و هەر ئەوەش وادەكات كە دەوڵەتی توركیاش هەڵوەستەیەك لە بیركردنەوەكانی بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان بكات و لەوە تیبگات كە ڕۆژئاوای كوردستان بەتەنها نییە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



