بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە هاووڵاتیان پەنا بۆ بڕینەوەی دار دەبەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنی پێویست بۆ هاووڵاتیان بەتایبەت گوندنشینان، هاووڵاتیان بەناچاری پەنا بۆ بڕینەوەی دارستانەكان دەبەن و لەمساڵیشدا 94 هاووڵاتیمان بە هۆی سەرپێچییە ژینگەییەكان دەستگیركردووە.
نەقیب فەرمان عومەر، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا هێشتا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بەتایبەت گوندنشینان نەوتیان وەرنەگرتووە و بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە بەشێكی هاووڵاتیان بەناچاری پەنا بۆ بڕینەوەی داری دارستانەكان دەبەن، ئەوەش گرفتێكی زۆری بۆ پۆلیسی داراستان دروستكردووە و ناتوانین بەتەواوی كۆنترۆڵی ئەو كێشەیە بكەین لەگەڵ ئەوەشدا گرفتە ژینگەییەكان ڕوو لە زیاد بوون دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها لەمساڵدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە 94 سەرپێچیكاری ژینگەیی دەستگیركراون، هاوكات لەهەندێك حاڵەتیشدا بڕینەوەی دارەكان لەلایەن سەرپێچیكارانەوە بازرگانییان پێوە دەكرێت، بەڵام ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی كەسانی سەرپێچیكار لەهەر پلەو ئاستێكدا بن.
وتەبێژەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و كەمیی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا مەترسی بۆ سەر دارستانە سروشتییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروستبووە، بەڵام وەك پۆلیسی دارستان بەهەموو جۆرێك هەوڵدەدەین ڕێگری لە بڕینەوەی دارەكان بكەین، بۆ ئەوەی بنەبڕبكرێت و بازرگانیش نەهێڵین.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



