پێشنیاركراوه به‌شێكى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به دۆلار بدرێت

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیاركراوه حكومه‌ت به‌شێكى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م، به دۆلار بدات، ده‌شڵێت: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌بێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌ل و خۆراك”.
دوێنێ له‌كاتى داخستنى بازاڕدا نرخى دۆلار به‌رده‌وام بوو له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رامبه‌ر دینار ده‌ستیپێكرد به‌شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 155 هه‌زار دینارى عێراقى.
له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیر كردنى نرخه‌كه‌ى عودەی هادی، سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح به‌میدیاكانى عێراق راگه‌یاند، “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق 25٪ى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى فه‌رمانبه‌ره‌كانى به دۆلار بدات بۆ ئه‌وه‌ى دۆلار بكه‌وێته بازاڕ و نرخى دۆلار جێگیر بێت”.
وتیشى: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار راسته‌وخۆ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌ل و خۆراك له بازاڕه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش بۆ هاووڵاتییان خراپه”.
قسه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یی خۆى رێك نه‌خاته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه نرخى دینارى عێراقى وه‌ك لیره‌ى سوورى لێبێت به‌رامبه‌ر دۆلار هێنده دابه‌زێت”.
پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى ئه‌حمه‌د سه‌فار، د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى، شاره‌زاى بوارى ئابوورى و مامۆستاى زانكۆ له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره و سامانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، چونكه ئه‌مه كاتییه”.
له‌باره‌ى پێشبینیه‌كانیان بۆ نرخى دۆلار د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “نرخى دۆلار له‌وانه‌یه بگاته 156 هه‌زار دینار، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه كه دواى سه‌رى ساڵ نرخى 100 دۆلار دابه‌زێت بۆ 146”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


