مەزهەر محەمەد ساڵح “دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە”

دۆلار و دینار
SNN
مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە و عێراق توانای ھەیە بۆ جێگیرکردنەوەی رەوشەکە.
مەزھەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ھۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی لە پشت ناجێگیری بەھای دینارەوەیە، ھۆکارە ناوخۆییەکان پەیوەندییان بە دۆلاری نەختینەوە ھەیە، کە بانکی ناوەندی ساڵانە نزیکەی 10 ملیار دۆلار دابیندەکات بۆ نوسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکەکان بە مەبەستی گەشتیاری، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانی ناوخۆ لە ئێستادا بە دۆلار کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت.
وتیشی، “لایەنی نێودەوڵەتی ناڕازین سەبارەت بە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن ھەندێک لە بانکە ئەھلییەکان، بۆیە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن بەشێک لەو بانکانەوە رەتکراوەتەوە.”
بە وتەی راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکە، بۆیە ھیچ نیگەرانییەک نییە و عێراق توانای ھەیە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بەھای دینار و بەرزبوونەوەی دۆلاریش کاتییە و پەیوەستە بە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


