
دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى كانونى یه‌كه‌م، نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلار به 156 هه‌زار 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كرانه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو و پێشئه‌وه‌ى جوڵه له‌نێو بازاڕه‌كاندا دروستبێت له هه‌رێمى كوردستان نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر به 156 هه‌زار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
هه‌رچه‌نده به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینووه، به‌ڵام ئه‌م نرخه له ئاستى ئاسایی خۆى زۆر به‌رزتره، چونكه بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى 100 دۆلارى به‌رامبه‌ر 146 هه‌زار دینار جێگیر كردووه.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دراویش له‌سه‌ر خۆراك و كه‌لوپه‌ل، گوڵاڵه سدیق، شاره‌زاى دارایی و بانك بۆ SNN ده‌ڵێت: “به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌بێته هۆكارى گرانبوونى نرخى كه‌لوپه‌ل و خۆراك، به‌تایبه‌تیش كارده‌كاته سه‌ر مووچه‌خۆران، چونكه زۆرینه‌ى مووچه‌خۆران مووچه‌كه‌یان به دیناره”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شى كه ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه نرخى 100 دۆلار بگاته 200 هه‌زار ئه‌و شاره‌زایه‌ى دارایی و بانك ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات یارییه‌كى سیاسیه و دواى پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ نرخى دۆلار ئاسایی ده‌بێته‌وه و پێموانیه نرخى 100 دۆلار بگاته 200 هه‌زار دینارى عێراقى”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



