عومهر گوڵپی: عێراق بودجهی ساڵی داهاتووی مسۆگهرە

دیناری عێراقی
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رايگەياندووە: عێراق هێندە پارەی كاشی هەیە كە نەوەك ئەتوانێت نرخی دینار ڕاگرێت و كۆنترۆڵی بكات، بەڵكو لە ئێستەوە بودجەی ساڵی 2023ی مسۆگەرە.
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک نوسسيوويەتی: بە هەموو پێوەرێكی زانستی، ئێستەو لانیكەم تا ماوەی ساڵێكیتریش، دۆخی دارایی نەوەك ئابوری عێراق زۆر باشەو توانای پێدانی بەهایەكی باشی بە دراوەكەی و دابینكردنی بودجەی خۆی هەیە، بۆیە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ هەرێمی كوردستان تا لە وەهمی ئابووری سەربەخۆ بێتە دەرەوەو لەگەڵی ڕێك كەوێت و سود لەو توانا داراییە باشە وەرگرێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه: بازاڕی دراو هاوشێوەی هەموو كاڵایەكی تر وابەستەی بڕی خواست و خستنەڕووە، هەروەها باری دەروونی هاووڵاتیش زۆر كاریگەریی لەسەر ئەو هاوكێشەیە هەیە، بۆیە هەموو هەواڵێكی سیاسی ئەتوانێت بۆ ماوەیەك دەستكاری بەهای دراو بكات لە بازاڕ، بەڵام دواجار مادەم بانكی ناوەندی بڕیار دەدات و بانكی ناوەندیش توانای باشە، ئەوە لانیكەم عێراق جارێ دوورە لە گێژاوی تێكشكانی بەهای دراوەكەی، مەگەر پێدراوەكان گۆڕانێكی دراماتكیان بەسەردا بێت، بۆیە هیوادارم سیاسییەكان بە لێدوانەكانیان هێندە زیان لە هاووڵاتی هەژار نەدەن كە چەند دینارێكی لە گیرفانە یان مووچەكەی چەند سەد هەزارێكەو هیچتیر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



