
کرێکارانی-بیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان 12 كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە كە حەوت كرێكاریان لە هەولێر و پێنج كرێكاریشیان لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە كۆی ئەو 12 كرێكارە حەوتیان ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە و پێنجیشیان لە هەرێمی كوردستان نێژراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەئەو ئامارانەی كە لە رێكخراوی كرێكارانی بیانی دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی لە %56 كەمیكردووە، ئەوانەشی كە پێشتر هاتوون بەهۆی دەستكەوتنی ئیش و هەروەها دامەزراندیان لە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت ماونەتەوە و خاوەن كاری خۆیانن.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاركردنی ئەو كرێكارە بیانیانە بەدوور نییە لە ڕووداوی نەخوازراو و گیان لەدەستدان، بەتایبەت ئەو كرێكارانەی كە كاری مەیدانی دەكەن لەگەڵ كۆمپانیا بازرگانییەكانی بواری دروستكردنی باڵەخانە و یەكە نیشتەجێبوونەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەمساڵدا 12 كرێكاری بیانی لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە لەو ژمارەیەش حەوت كرێكاریان لە هەولێر و پێنج كرێكاریشان لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لەكۆی ئەو 12 كرێكارەی كە لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە حەوت كرێكاریان تەرمەكانیان لەڕێگەی باڵوێز و كونوسوڵی وڵاتەكانیان لەهەرێمی كوردستان و عێراق ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە و پێنج كرێكاریشیان هەر لە هەرێمی كوردستان بەخاك سپێردراون، هاوكات ڕەوشی كرێكارانی بیانیش لە هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك باشە و ئەو مووچەیەی وەریدەگرن گونجاوە لەگەڵ باری دارایی وڵاتەكانیان هاوكات هەندێك جاریش پێشێلكاری بەرامبەر بەمافەكانیان دەكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



