شه‌پۆلێكى ته‌مومژى چڕ روو له پێنج پارێزگاى عێراق ده‌كات و هاتووچۆ ده‌وه‌ستێت

ته‌مومژ و دۆخى خراپى كه‌شوهه‌وا | فۆتۆ: AP
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكى چڕى ته‌مومژ روو له عێراق ده‌كات، به‌ڵام له پێنج پارێزگا تواناى بینین نامێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى كانونى یه‌كه‌م، سادق عه‌تیه، شاره‌زاى كه‌شناسى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، “له ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه تاوه‌كو به‌یانى رۆژى هه‌ینى ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌مومژێكى چڕ ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق ده‌گرێته‌وه و تواناى بینین به‌ته‌واوه‌تى كه‌مده‌بێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تواناى بینین له پێنج پارێزگاى عێراق كه بریتین له، به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین، بابل، كه‌ربه‌لا و دیاله به‌ته‌واوه‌تى ده‌وه‌ستێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌شى كه مه‌وداى بینین تێیاندا كه‌مده‌بێته‌وه سادق عه‌تیه روونیكردووه‌ته‌وه، “له پارێزگاكانى تریش به‌تایبه‌تى، دهۆك، كه‌ركوك، زیقار، نه‌ینه‌وا، نه‌جه‌ف، ئه‌نبار، به‌سره تواناى بینین به‌ته‌واوه‌تى كه‌مده‌بێته‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



