
خلوسی ئاکار
SNN
لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری سوریا و رووسیا، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گرەنتیکردنی سەقامگیری رەوشی سوریا و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کراوە.
جەختیشیکردەوە لەوەی، تورکیا رێز لە سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێی دەگرێت، بە تایبەت سوریا و عێراق، ئامانجیشیان رەوینەوەی مەترسییە ئەمنییەکانە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، ھەروەھا ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ رێگریکردن لە کۆچ لە سوریاوە بۆ تورکیا، لەگەڵ ھاوتا سورییەکەی رێککەوتوون بۆ بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانیان، بەردەوامیش دەبن لە پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانیان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



