سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی دەکات

SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوپاسی محەمەد شیاع سودانی دەکات، سەبارەت بە تەملیککردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووی ئێزدییەکان لە شەنگال و دەڵێت:”ئەم ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە”.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ستیاشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکات و دەڵێت:”ستایشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین سەبارەت بە تەملیککردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووانەی کە خوشک و برا ئێزدییەکان لە شەنگال لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە تێیدا نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەشکرابوون”.
.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت:”ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم بڕیارە بە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دادەنێین پاش بێبەشکردن و پەراوێزخستنیان بۆماوەی چەندین ساڵ. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە”.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.
“ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان و هەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە. هەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە شەنگال و ئەو سنوورانەی دیکە کە نەهامەتی زۆریان چەشت بەهۆی داگیرکردنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و کۆتاییهێنان بەو ئازار و نەهامەتییانەی دووچاری کەسوکارەکانمان بووەوە”. سەرۆک بافڵ وادەڵێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



