وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەکانی ساڵی 2023ی بڵاوکردەوە

0
5291
وەزارەتی پەروەردە

#SNN
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و پشوەکانی 2023ی  بڵاوکردەوە و دەڵێت، وەرزی دووەم لە 2ی کانوونی دووەمی 2023 دەستپێدەكات رۆژی 29ی نیسانی 2023 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناكۆتاكان دەست پێدەكات.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ساڵنامەی خوێندن لە وەرزی دووەم لە 2ی کانوونی دووەمی 2023 دەستپێدەكات ودوو رۆژی سەرەتای وەرز واتە 2 و 3ی کانوونی دووەمی 2023 دووشەممە و سێشەممە ) تەرخاندەكرێت لەلایەن كارگێری ناوەندەكانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە هەمان ئەو بابەتانەی كە لەوەرزی یەكەم باسیان لێوەكرا.
بریتین لە :
٭ خۆشەویستی كوردستان و پێكەوەژیان.
٭ چەك و مەترسییەكانی ، چەكداماڵینی گشتیی و كۆمەڵایەتی.
٭ مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەكان.
٭ تەكنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
٭ ژینگە و پاراستنی سەرچاوەكانی ئــاو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای جەژنی ڕەمەزان لە 29ی نیسانی 2023 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناكۆتاكان دەست پێدەكات ، بە جۆرێك لە 8 ی ئایاری 2023بەر لەهاتنی گەرمایەكی زۆر تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت.

راشیگەیاندووە، خولی دووەمی ئەمساڵیش وەك پار خشتەكەیان دیاریكراوە كە لە 23ی ئایاری 2023 دەستپێدەكات و لە 1ی حوزەیرانی 2023 كۆتایی دێت ، تەنها پۆلی 12ی ئامادەیی دەمێنێت كە لە 3ی حوزەیرانی 2023 تاقیكردنەوەی وەزای / خولی یەكەم ئەنجامدەدەن تا 27ی حوزەیرانی 2023.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت:” بۆ حاڵەتی نالەباری كەشوهەوا بەهەموو جۆرەكانییەوە كە گرفتی هاتوچۆ دروستبكات و كاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران هەبێت ، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كە بەڕەزامەندی پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ، پشوو ڕابگەیەنن و بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناكات”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this