پارێزگای هەڵەبجە لە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە پلەی یەكەمدایە

Bottle pouring virgin olive oil in a bowl close up
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم حەوت كارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بوونیان هەیە و ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 800 تۆن زەیتوون لەلایەن هەزار و 340 باخەوانەوە بەرهەم دەهێندرێت، هاوكات لە كۆی ئەو زەیتوونەی بەرهەمدەهێندرێت بڕی زیاتر لە 110 تۆن زەیتی زەیتون بەرهەم دەهێندرێت كە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین بڕی زەیتی زەیتوونی لێ بەرهەمدەهێندرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو ئامارانەی كە لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم حەوت كارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بوونیان هەیە، سیانیان لە هەولێر و هەریەكە لە سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەش ئیدارەی گەرمیانیش یەكی یەك كارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونیان تێدایە، هاوكات لە هەر چوارپارێزگاكەی هەرێم، هەزار و 340 باخەوان باخی زەیتوونیان هەیە و ساڵانە نزیكەی 800 تۆن بەرهەمی زەیتوونەكانیان دەبەنە كارگەكان و رۆنیان لێ بەرهەمدەهێندرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆی ئەو هەزار و 340 باخەوانە 390 باخەوانیان لە هەولێر و 450 باخەوانیان لە سلێمانی و لەدهۆك 250 باخەوان و لەهەڵەبجەش 250 باخەوان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی زەیتوونن، هاوكات لە وەرزی رابردووی پێگەیشتنی زەیتوون، لە كۆی 800 تۆن زەیتوون بڕی زیاتر لە 110 تۆن زەتی زەیتوون بەرهەم هاتووە كە زۆرترینی لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لە كۆی 110 تۆن زەیتی زەیتوون بڕی 60 تۆنی لە هەڵەبجە و 37 تۆنی لە هەولێر و 10 تۆنی لە سلێمانی و دووتۆن و 800 كیلۆشی لە پارێزگای دهۆك بەرهەم هاتووە و بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە لەوەرزی داهاتوودا بەرهەمی زەیتوون و زەیتی زەیتوونیش لە هەموو پارێزگاكان زیاتردەبێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



