تەیف سامی “دابەزینی بەھای دینار کاتییە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە”

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
SNN
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دابەزینی بەھای دینار لەبەرامبەر دۆلار لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کاتییە و دەگەڕێتەوە سەر بارە ئاساییەکەی، چونکە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023، بەھای یەک دۆلار بە ھەزار و 450 دینار جێگیرکراوە، واتە 100 دۆلار بە 145 ھەزار دینار دیاریکراوە.
رەتیشیکردەوە، ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی بانکی عێراقدا سەپاندبێت، جەختیشیکردەوە، لیژنەیەکی تایبەت بە دابەزینی بەھای دینار پێکھێنراوە و راسپاردەکانیشی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.
وەزیری دارایی وتیشی، نرخی بەرمیلێک نەوتیش لە بودجەدا لەنێوان 65 بۆ 70 دۆلار دیاریکراوە و تائێستاش کۆی بڕی بودجە بۆ ساڵی 2023 بەتەواوی نەخەمڵێنراوە، بەڵام گرنگی زۆر دراوە بە کەرتی تەندروستی و ھاوکاریکردنی نەخۆشخانەکان و چاودێری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەرزکردنەوەی سەرمایەی قەرز بۆ پرۆژە بچوکەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



