لە SNNوە ڕۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا دەكات

0
5328

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو كە لەگەڵ ناردنی 400 ملیار دینارەكەی بەغدا پێش سەری ساڵ مووچەی ئەم مانگە دابەشبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم گەنجینەكانی ڕاسپاردووە كە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بخەنە دوای پشووەكانی سەری ساڵ بەدیاری كراوی لە 4/1/2023 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە گەنجینەكانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ، هاوكات گەندینەكانیش لیستی مووچەیان وردبینی كردووە و تەنها ئەوەماوە فەرمان بكرێت بە دابەشكردنی مووچە بە گوێرەی ئەو خشەی مووچەیەی كە ماوەی چەند مانگێگە وەزارەتی دارایی بڵاوی دەكاتەوە و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارەی فرۆشتنی داهاتی نەوت و هەروەها داهاتی نانەوتی ئەم مانگە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە دوای پشووی سەری ساڵ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی دارایی ڕۆژی چوار شەممە بەردوای 4/1/2023 دیاریكردووە بۆدەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بەهەمان لیستی مانگی پێشوو.

لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، هاوكات مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش زیاد لە 900 ملیار دیناری پێویست دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this