عەمار حەکيم: کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس لێخۆشبوونی نییە

SNN
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رايگەياند: کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، ھەڵەیەکی ئەمریکایە بەرامبەر عێراق و لێخۆشبوونی نییە.
عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە باڵیۆزخانەی ئێران رێکیخستبوو رایگەیاند، ئەو ھەڵەیەی ئەمریکا کردی بە کوشتنی سلێمانی و موھەندیس، تاوانێکە بەرامبەر عێراقییەکان کە ھەرگیز لێخۆشبوونی نییە.
دەشڵێت “قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس دوو فەرماندەی سەربازیی زۆر دیاری شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بوون و رۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە رزگارکردنەوەی سەرجەم ئەو شار و ناوچانەی لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە لە عێراق داگیرکرابوون، پێویست گەورەترین خەڵات بکرێن نەک بەو شێوە دڕندانەیە بکوژرێن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



