پەرلەمانتارێك: لە مێژووی حوكمڕانی كوردیدا كابینەكەی مەسرور بارزانی خراپترین كابینە بووە بۆ سزادانی سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم بەمەبەست ئامادەنییە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جێبەجێبكات، حكومەت هیچ باكی بە هاووڵاتیان نییە و سەرۆكی حكومەت بڕیاردەری سەرەتا و كۆتاییە و وەزیرەكانیش هیچ دەستەڵاتێكیان نییە هەر ئەوەش وایكردووە كە لە مێژووی حوكمڕانی كوردیدا كابینەكەی مەسرور بارزانی خراپترین كابینە بێت بۆ سزادانی سلێمانی.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كابینەی حكومەت بووەتە حكومەتی ” درۆ و بەسەرچاو” هیچی تێدا بەدیناكریت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەمەبەست پرۆژەی خزمەتگوزاری جیبەجێناكات، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتیان تەواو بێزار ببن ، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە لەبەرامبەریشدا حكومەت زۆر بیباكە بەرامبەر بەهاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەیەی ( مەسروبارزانی ) خراپترین كابینەیە لە مێژووی حكومڕانی كوردیدا بەتایبەت لە سزادانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەنمونە ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەت بە خەڵكی گەرمیان و هەروەها هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی داوە لەڕابردوودا سەرجەمیان وەك بانگەشەی هەڵبژاردن مامەڵەین لەگەل كراوە، چونكە چەند ڕۆژێك پێش هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق مەسروبارنی سەرۆكی حكومەت هاتە گەرمیان و بەڵێنیدا بە دابینكردنی 16 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەو بەڵێنە جێبەجێنەكراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە پێی ناوترێت حكومەتداری، چونكە پارتی كە باڵا دەستی سەرەكیە لە حكومەتدا و سەرۆكی حكومەت كە لەپارتییە، كاتێك یەكێتی هەر كارێكی باش دەكات سەرۆكی حكومەت و حزبەوكەی بە پێچەوانەوە دەكەونە دژایەتیكردنی یەكێتی و كارەباشەكانی، بۆیە ئەمە وادەكات كە خەڵكی زیاتر هۆشیار ببن بەرامبەر بەو كردەوانەی سەرۆكی حكومەت و هەروەها ئەو كارەباشانەی كە یەكێتی پێی هەڵدەستێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



